بڕوابەخۆبوون هەنگاوی یەکەمە
بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجەکان، بۆیە دەبێت مرۆڤ بەر لەهەموو شتێك رێز و خۆشەویستی
تەواوی بۆخۆی هەبێت و بڕوای بە خۆی و بە تواناکانی هەبێت.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە لە
بابەتێکدا کۆمەڵێك لە گرنگترین ئەو رێنماییانەی خستووەتەڕوو کە یارمەتیدەرن لە زیادبوونی
بڕوابەخۆبوون، بەم جۆرە:
- هەموو ڕۆژێك بە پێکەنین دەستپێبکە.
- گومانەکانت لەسەر کاغەز
بنوسە تا ڕزگارت بێت لێیان.
- ڕووبەڕووی هەموو ترسەکانت
بوەستە.
- ڕێکپۆشبە و جلوبەره بە
ڕەنگی کراوە و گەش لەبەر بکە.
- خۆتت خۆشبوێت خۆت قبوڵ
بکە بە هەموو باشی و خراپییەکانتەوە.
- هەموو ڕۆژێك خۆت بەرەوپێشەوە
ببە و بڕوات بە تواناکانت هەبێت.