توێژینەوەیەک.. ئەنجامدانی ئەم چالاکییە منداڵەکەت زیرەکتر دەکات

PM:09:49:15/06/2022

4456 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو منداڵانەی کە ئیشی ناوماڵ دەکەن لەگەڵ دایک و باوکیاندا توانای پلاندان و رێکخستنی کارەکانیان باشترە.

ماڵپەڕیnzheraldتوێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە، لە راپرسییەکدا پرسیاریان زیاتر لە ٢٠٠ دایک و باوک کردووە، لێیان پرسیوون کە ئایا بەشداریکردنی منداڵەکانیان کە کاروبارەکانی ناوماڵدا سوودی پێیان گەیاندووە یاخود نا؟

لە توێژینەوەکەدا ٢٠٧ دایک و باوک بەشدارییان کردووە ، کە منداڵەکانیان تەمەنیان پێنج بۆ ١٣ساڵ بووە و داوایان لێ کردوون راپرسییەک وەڵام بدەنەوە تایبەت بە بەشداریکردنی منداڵەکانیان لە کاروبارەکانی رۆژانەدا و پرسیارەکان تایبەت بوون بە توانا مێشکییەکان، یادەوری، توانای بیردکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی خود.

توژێنەوەکە دەریخستووە، ئەو منداڵانەی ئەرکی ناوماڵیان راپەڕاندووە وەک ئامادەکردنی خواردن بۆ خۆیان، یان بۆ کەسیکی دیکە، یارمەتی بەهێزکردنی یادەوری و کۆنترۆڵکردنی رەفتارەکانی داون.

توێژیەوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە هەموو ئیشەکانی ناوماڵ بێزارکەر نین، هەندێک منداڵ حەزی بە چێشتلێنان هەیە بۆیە لاسایی دایک و باوکی دەکاتەوە، بەوەش توانا کەسییەکانی بەرز دەکاتەوە.

ر.ئ