وێنە و ڤیدیۆ.. منداڵێک بەهۆی نەخۆشییە دەگمەنەکەیەوە بەناوبانگ بووە

PM:03:56:15/06/2022

4308 جار خوێندراوەتەوە

لەم رۆژانەی دوایدا وێنە و ڤیدیۆکانی منداڵێک بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، کە نەخۆشییەکی دەگمەنی هەیە بەناوی "میکرۆستۆمیا" بە "زەردەخەنەی هەمیشەیی" ناسراوە، بەو هۆیەوە بینەری ڤیدیۆکانی منداڵەکە زیاتر لە ٤٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

ماڵپەڕی عەرەبیە بڵاویکردووەتەوە، ئەو منداڵە ناوی ئایلا سەمەرە و لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لەدایکبووە، بە دەست نەخۆشییەکی دەگمەنەوە دەناڵێنێت کە کاریگەریی لەسەر جوانییەکەی و ئەرکەکانی دەمی هەیە، بە جۆرێک دەمی گەورەیە وەک ئەوەیە بەردەوام زەردەخەنە لەسەر دەمی بێت.

پزیشکەکان هەر لە سەرەتای دووگیانییەوە حاڵەتی نەخۆشی کۆرپەکەیان بە دایک و باوکەکە راگەیاندووە، کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا گرفت بۆ کۆئەندامی هەرس و شیرپێدانی دروست دەکات، بەم هەواڵە دایک و باوکی شۆک بوون، بەڵام بێهیواش نەبوون لە لەدایکبوونی منداڵەکەیان.

دایکی منداڵەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک وێنە و ڤیدیۆی منداڵەکەی بڵاودەکاتەوە، بە جۆرێک یەکێک لە ڤیدیۆکانی زیاتر لە ٤٦ ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە، دایکی رایگەیاندووە ئامانج لە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی منداڵەکەی هۆشیارکردنەوەی دایک و باوکانە بۆ ئەوەی لە مەترسیی ئەو جۆرە نەخۆشییە ئاگاداربن، ئەو کەسانەی نەخۆشییەکەیان نەبیستووە ئاگاداریی ئەم گرفتە تەندروستییە بن.

دایک وباوکی منداڵەکە وتوویانە "پێش لەدایکبوونی منداڵەکەمان هەرگیز ناوی ئەمجۆرە نەخۆشییەمان نەبیستبوو، هیچمان لە بارەیەوە نەدەزانی".

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لە گۆڤاری Cleft Palate-Craniofacial Journalی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، ئەم نەخۆشییە دەگمەنە و لە جیهاندا ١٤ حاڵەتی هاوشێوەی ئەو جۆرە نەخۆشییە بوونیان هەیە.

ئ.ل

@cristinakylievercher Proud of my little lala #viral #trending #hitthisup #baby #cutebaby #proud #fyp ♬ Tear in My Heart - twenty one pilots