هاوارکردن لە شەواندا بریتییە لە حاڵەتی هەستانی لەناکاو و هاوارکردن و
هەستکردن بە ترسێکی زۆر، کە زۆرینەی کات کەسەکە نازانێت چی دەکات و جوڵەی لەناکاو
دەکات بەبێ ئەوەی درك بە خۆی بکات.
چەند هۆکارێك هەیە کە وادەکەن کەسێك لە شەواندا خەبەری ببێتەوە و هاوار
بکات، کە بەپێی دیاریکردنی هۆکارەکەی دەتوانرێت چارەسەر بکرێت، وەك لە بابەتێکی
ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤"دا باسکراوە، بەم جۆرە:
١. تووشبوون بە نەخۆشی یان بە تالێهاتن.
٢. تێكچوونی خەو.
٣. چالاکیی جەستەیی بەرز و زیاد لە سنور.
٤. فشاری دەروونی و عاتیفی و تووشبوون بە شۆك.
٥. دەکرێت بۆماوەیی بێت.
٦. زۆر خواردنەوەی کافایین.
٧. هەندێك کێشەی تەندروستی وەك بەرکەوتنی سەر بە زەبر، کێشەکانی غودەی
دەرەقی، هەوکردنی مێشك.
٨. بچڕانی هەناسە لەکاتی خەودا.
٩. بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە کاریگەریی لەسەر کۆئەندامی دەمار دروست
دەکەن.
١٠. پێویستی زۆری میزکردن.