ئامادەکردنی تەپسی پەتاتە بەگۆشت

PM:12:19:26/05/2022

2312 جار خوێندراوەتەوە

تەپسی پەتاتە یەکێکە لە تەپسییە بەتام و چێژەکان کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و کاتێکی کەمیی دەوێت.

لاپەڕەی "Kurd Chef- خواردن و شیرینیەکانی مهاباد" لە بابەتێکدا بەم جۆرەئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:

پەتاتە

پیاز

تەماتە

بیبەری شیرین

بیبەری تون

گۆشتی کوڵاو کە دواتر سوورکرابێتەوە

هەموو کەرەستەکان سووربکەرەوە، تەماتەکە بدە لە عەسارە، لەگەڵ کەوچكێك دۆشاوی تەماتە سووری بکەرەوە و خوێ و زەردەچەوە بکە بەسەریدا و بەباشی تێکەڵی بکە.

پاشان هەمو کەرەستەسورکراوەکان لەگەڵ گۆشتەکە چین چین دابنێ لەناو مەنجەڵێکدا، ئینجا گیراوەی تەماتەکە بکە بەسەریدا لەگەڵ کەمێك ئاوی لیمۆ دواتر بیخەرە فڕنەوە بۆ ماوەی نیو سەعات سەر و ژێری فڕنەکە دابگیرسێنە تا دەبرژێت و پێشکەشی بکە.