لەدایکبووی هەندێک بورج خاوەنی سیفەتی سەرکردەن و ئەمەش
مانای ئەوەیە کە کۆمەڵێک سیفەتیان هەیە کە وایان لێدەکات لە زۆر بارودۆخدا لە کەسانی
دیکە باشتر بن، چونکە پلانی باش دادەنێن و خۆیان بە هەست و سۆزەکانیانەوە خەریک
ناکەن.
بەپێی ماڵپەڕی لوبنان ٢٤،
خاوەنی ئەم سێ بورجە توانای سەرکردەکردنیان هەیە، کە ئەمانەن:
کاوڕ:
یەکیکە لەو بورجانەی رۆحی
سەرکردایەتی هەیە، وزەیەکی گەورەی هەیە و توانای دەستپێشخەری و پێشنیار و
پلاندانانی هەیە لە پێناو بەدەستهێنانی پێشکەوتن و پەرەپێدانی بەهرەکانی، هەروەها
درێغی ناکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ململانێکان.
دووپشک:
زۆر زیرەکە بەڵام هەندێک
کەس لە هەڵوێستە تایبەتەکاندا نەبێت تێبینی ئەوە ناکات، هەروەها متمانەی بەخۆی
هەیە و دەتوانێت کێشە جۆراوجۆرەکان چارەسەر بکات کە دێنەسەر رێی.
گیسک:
پێدەچێت گیسک وا
دەرنەکەوێت کە توانای سەرکردایەتی هەبێت، بەڵام تەواو پێچەوانەیە، خاوەنی سیفەتی سەرکردایەتین
و ئەمە بە شێوەیەکی کردار دەسەلمێنن نەک بە قسە، پلاندانەرێکی سەرکەوتوو و جێبەجێکاری
باشی پلانەکانەکانیان، هەروەها گرنگی بە وردەکارییە جۆراوجۆرەکانی ئەو پڕۆژانە دەدەن
کە بەنیازن جێبەجێی بکەن، جا چ لەسەر ئاستی کەسی بێت، پیشەیی بێت یان کۆمەڵایەتی.
ر.ئ