ئایا خۆڵبارینێکی دیکە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟

PM:05:59:25/05/2022

11460 جار خوێندراوەتەوە

پێشبینیکارێکی کەشناسی عێراقی رایگەیاند، دوای کۆتایهاتنی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی لەم هەفتەیەدا رووی لە عێراق و هەرێم کرد شەپۆلێکی تری خۆڵبارینی بەهێز روو لە ناچەکە ناکات.دەشڵێت، "پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە."

سادق عەتیە پێشبینیکاری کەشناسی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای کۆتایهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی ئەم هەفتەیە پێشبینی هیچ شيپۆلێکی تری خۆڵبارینی بەهێض لە عێڕاق ناکات.

باسی لەوەشکردووە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەو و کەشێکی تەواو هاوینە روو لە عێڕاق دەکات.

لەبارەی روودانی هەر شەپۆلێکی تری خۆڵبارینیشەوە لەم مانگەدا سادق عەتیە ئەوەی خستووەتەڕوو، لە کۆتایی مانگدا خێرایی با لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە ناوچە بیابانەکانی ئەو ناوچەیە لە عێراق .

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەیەکە چەند شەپۆلێکی توندی خۆڵبارین رووی لە عێراق کردووە.

ر.ئ