گروپێک لە پزیشکانی
سعودیە توانیویانە بە سەرکەوتووی منداڵێک لە مردن رزگار بکەن، ئەویش دوای ئەوەی ٢٧
تۆپی موگناتیسی کە لەناو یارییەکانیدا بووە قوتیداوە، بەوهۆیە هەشت کون لە چوار
دەوری ریخۆڵەکانیدا دروست کردبوو.
ئاژانسی ئەنبای سعودی
ئاشکرایانکردووە، منداڵەکە بە خێرایی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی منداڵان کە ئازارێکی توند
لە سکیدا بووە و ماوەی دوو هەفتە بوو تەندروستیی جێگیر نەبووە.
دوای پشکنینی تیشکی سینی
دەرکەوتووە پارچەی موگناتیسی لە سکیدایە، بە خێرایی گەیەنراوەتە ژووری نەشتەرگەریی
و لە ڕێگەی کونکردنی سکی ٢٧ پارچە تۆپی بچوکی موگناتیسی دەرهێنراوە.
ئاماژە بەوەکراوە، نەشتەرگەرییەکە
ماوەی سێ کاتژمێر و نیوی خایاندووە، لەدوای نەشتەرگەریی و باشبوونی تەندروستیی
منداڵەکە ڕەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.
ئ.ل