ڤیدیۆ.. شەڕی نێوان دوو کچ بەرپرسانی وڵاتێکی هێنایە دەنگ

PM:02:16:25/05/2022

23784 جار خوێندراوەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سعودیەدا گرتە ڤیدیۆی دوو کچ بڵاوکراونەتەوە، یەکێکیان لە دواوە بە توندی قژی هاوڕێ کچەکەی رادەکێشێت کە لە پێشییەوە دانیشتووە، کەسێکی تریش ئەو دیمەنە تۆماردەکات، ئەم گرتە ڤیدیۆیە توڕەیی خەڵکی سعودیەی لێکەوتەوە.

روسیا تودەی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە نێوان بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و توڕەی بەدوادا هاتووە بە جۆرێک لە تویتەر هاشتاگی "کچێک ئازاری هاوڕێکەی دەدات" بڵاوکراوتەوە.

ئەو کەسانەی ڤیدیۆکەیان بینیوە داوا لە بەرپرسانی سعودیە دەکەن لێپرسینەوە لەو کچە بکەن بۆ ئەوەی ببێتە بە وانەیەک، تاکو کەس دووبارەی نەکاتەوە، لەهەمان کاتدا سەردانی پزیشک بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەری دەروونی، لەبەر ئەوەی چۆن کەسێک دەتوانێت ئەو رەفتارە بەرامبەر هاوڕێکەی بکات.

پۆلیسی سعودیە لەسەر ئەو ڤیدیۆیە رایگەیاندووە، ئەو کچەیان لە یەکێک لە شوێنە گشتییەکانی ریاز دەستگیرکردووە و لەسەر ئەو کارەی رێکاریی یاسایی بەرامەر دەگیرێتە بەر.

لە بەیاننامەیەکی وتەبێژی راگەیاندراوی ریازدا هاتووە "سەبارت بە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆیەی کە کچێک لە شوێنێکی گشتیدا لە هاوڕێکەی دەدات و قژی رادەکێشێت، بەرپرسانی ئاسایش ئاگادارکراونەتەوە و ناسنامەی کچەکە ئاشکرابووە و دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت".

ئ.ل

https://twitter.com/failedatliving/status/1528434973564407812?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1528434973564407812%7Ctwgr%5E%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Farabic.rt.com%2Fsociety%2F1357288-D981D98AD8AFD98AD988-D98AD8ABD98AD8B1-D8A7D984D8ACD8AFD984-D984D981D8AAD8A7D8A9-D8AAD8B9D8AAD8AFD98A-D8A8D8A7D984D8B6D8B1D8A8-D8B9D984D989-D8B5D8AFD98AD982D8AAD987D8A7-D981D98A-D8A3D8ADD8AF-D8B4D988D8A7D8B1D8B9-D8A7D984D8B1D98AD8A7D8B6%2F