زۆربەی خانمان کێشەی ئامادەکردنی هەویری پیتزایان هەیە و
زۆربەی کات لە دوکانەکادا دەیکڕن، بەڵام دەتوانرێت بە ڕێگەی ئاسان و بەم هەنگاوانە
لە ماوەیەکی کەمدا هەویرەکەی ئامادە بکەن.
پێداویستییەکان:
یەك کەوچکی گەورە خەمیرە
یەك کەوچکی گەورە شەکر
یەك کەوچکی گەورە شیری بۆدرە
یەك کوپ ئاو
یەك هێلکە
یەك کەوچکی گەورە سرکەی سێو
خوێ و بیبەر بەپێی پێویست
ئارد بەپێی پێویست
ئامادەکردنەکەی:
ئاو، خەمیرە، ئارد و شەکرەکە تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی ١٠ خولەك
دایبنێ تا هەڵدێت.
دواتر هێلکە، شیر، بیبەر و ئەو بڕە ئاردەی ماوە تێکەڵ بکە
و دایبنێرەوە تا دووبارە هەڵدێتەوە.
پێداویستییەکانی پیتزای بخە سەر و بیبرژێنە.
ئ.ل