پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:11:00:25/05/2022

30856 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

ئەمڕۆ هیچ سترێس و نیگەرانیت نابێت، ئامانجەكەت دیاری بكە و پلان بۆ گەیشتنی دابنێ، هیچ هۆكارێك نییە بۆئەوەی چارەسەری گرفتەكان دوابخەیت، لەلایەنی داراییەوە ئەگەر خەرجییەكانت كەم نەكەیتەوە زیانێكی زۆر دەكەیت.

گا 20/4 - 20/5

لەلایەنی پیشەییەوە باشتر كارەكانت ئەنجام دەدەیت و لە ئەنجامدا قازانجێكی باشی دارایی دەكەیت، كەسێكی كۆمەڵایەتی و كراوەیت، بەڵام ئەمڕۆ وابیر دەكەیتەوە مانەوەت بە تەنها زیاتر دڵخۆشت دەكات.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ دڵخۆشیت و لەروی دەرونییەوە هەست بە ئاسودەیی دەكەیت، بەڵام پێویستە هێمن و لەسەرخۆ بیت، رەنگە نهێنییەكت بۆ كەسێكی نزیكت ئاشكرا بكەیت، گرنگی بە تەندروستیت دەدەیت هەر بۆیە جەستەیەکی رێکت هەیە.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵدەدەیت تەواوی ئەركەكانت لە یەك كاتدا ئەنجامبدەیت، ئەگەر دەتەوێت بەمشێوەیە سەرنجی كەسێك رابكێشیت ئەوا زۆر هەڵەیە، خۆت ناچار مەكە بۆئەوەی چەندین كار پێكەوە بكەیت.

شێر 23/7 - 22/8

لە چەند رۆژی رابردوودا ئەو پلانەی دواتخستبوو جێبەجێی دەکەیت، كەسێك دەیەوێت لێت نزیك بێتەوە، باشترە چانسێكی پێبدەیت.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەمڕۆ پێویستە بە وریایی تەماشای كەسانی چواردەورت بكەیت و گوێ بۆ ئامۆژگارییەكانیان بگریت، باش نییە دەربارەی كەسانی دیكە قسە بكەیت و سەرقاڵی قسەوقسەڵۆك بیت، باشترە خۆت بە چالاكی سودبەخشەوە سەرقاڵ بكەیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

كەسانێكی زۆر پاڵپشتی خۆیان بۆ تۆ دەردەبڕن و ئەمەش سودت پێدەگەیەنێت، جگە لە ماڵەكەت هیچ شوێنێك نییە كە پشوی تێدا وەرگریت، هەربۆیە بەسەربردنی كاتەكانت لەم چەند رۆژە لە ماڵەوە زیاتر لە هەر شتێك دڵخۆشت دەكات.

دووپشك 23/ 10-21/11

لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵبدە لە سەرەتای رۆژەكەت كاتەكانت رێكبخە، لە كاتە زیادەكانتدا لەبری بیركردنەوەی نەرێنی خۆت بە خوێندنەوە سەرقاڵ بكە، لەلایەنی سۆزدارییەوە توانای ئەوەت هەیە بە رەفتارەكانت سەرنجی خۆشەویستەکەت بۆ خۆت رابكێشیت.

كەوان 22/11 - 21/12

باشترە لە كاتی بڕیاردان راوێژ بە كەسانی دیكە بكەیت، ئەم ماوەیە سترێست زۆرە و ناتوانیت بە وردی بیر لە بابەتەكان بكەیتەوە، گەیشتن بە خەونەكانت ئاسان نەبێت و بەربەستی زۆر دێتە بەردەمت.

گیسك 22/12 - 19/1

لەلایەنی پیشەییەوە پێویستە زیاتر هەوڵبدەیت و پەیوەندییەكی باش لەگەڵ هاوپیشەكانت دروستبكە، چێژ لەو كاتانە ببینە كەبەسەریدەبەیت، بەتایبەتی لەگەڵ خێزانەكەت، خۆت بەدوربگرە لە بیركردنەوەی نەرێنی.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئامۆژگاری دەكرێیت زیاتر وریابیت بەرامبەر هاوپیشەكانت، هەموو نهێنییەكی خۆت مەدركێنە و كەمێك ژیرانەتر رەفتار بكە، لەلایەنی سۆزدارییەوە پێویستە راشكاوتربیت بەرامبەر خۆشەویستەكەت و هەستەكانت مەشارەوە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

پاڵپشتی خێزانەكەت و خۆشەویستەكەت یارمەتیت دەدات زوتر بەسەر گرفتەكان زاڵ بیت، ئەگەر هەست بە نائاسودەیی دەكەیت لە شوێنی كارەكەت، كاتێكی باشە بۆئەوەی پیشەكەت بگۆڕیت.

ئ.ل