هەڵگری ئەم کۆمەڵانەی خوێن مەترسی جەڵتەی دڵییان زیاتر لەسەرە

PM:10:51:24/05/2022

18752 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی رێکخراوی AHA دەڵێن، کۆمەڵەی خوێنەکان جگە لە کۆمەڵەی خوێنی O، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات، ئەوانیش A وB و AB

توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی ئەم سێ جۆرە خوێنەیان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ ٪٨ زیاد دەکات و ئەگەری تووشبوونیان بە سستبوونی دڵ بەڕێژەی ٪١٠ زیاد دەکات.

جگە لەوەش ئەو کەسانەی کە جۆری خوێنی A یان B یان هەبووە ئەگەری داخستنی بۆری سییەکانیان بە ڕێژەی ٪٥٠ زیاتر بووە، حاڵەتە پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی سستبوونی دڵەوە هەیە، جگە لە جۆری خوێن تەندروستی دەروونی دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

ر.ئ