کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی
لە ئەمریکا لە پەڕەی فەرمیان لە فەیسبوک ئاشکرایانکردووە، یەکێک لە ژنە
سەرنشینەکان لە توالێتی ناو فڕۆکەکەدا منداڵی بووە.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی
بەریتانی رایگەیاندووە، لە نیوەی گەشتێکی فڕۆکەی تایبەت بە کۆمپانیای فرۆنتیر
ئێرلاندی کە بەرەو فلۆریدا دەڕۆیشت، ژنە سەرنشینێک بەناوی شاکیریان مارتن لە
توالێتی فڕۆکەکەدا منداڵەکەی بووە، خانمێکی دەستەی فڕۆکەوانی یارمەتی ئەو دایکەی
داوە.
کۆمپانیای فڕۆکەوانییەکە
ئاشکرایکردووە، منداڵەکە ناونراوە "سکای" واتە ئاسمان، دایکی منداڵەکە
سەرەتا خەوتووە دواتر بەهۆی ژانی پچڕ پچڕەوە بەئاگا هاتووەتەوە بروای نەکردووە
منداڵەکەی لەدایکبێت، چونکە هێشتا کاتی لەدایکبوونی ماویەتی، چووەتە توالێت و دوای
ماوەیەک منداڵەکەی بووە، پاش کۆتاییهاتنی گەشتەکە دایکەکە و منداڵەکە بە سەلامەتی
گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
ئ.ل