سەنتەری ڕێکخستنی قژ لە ئەڵمانیا دیارترین
هۆکارەکانی سەر خورانیان خستووەتە ڕوو، وشکبوونی پیستی سەر و قژ یەکێکە لە هۆکارە
باوەکان کە لە ئەنجامی شۆردنی چەند جارەی قژەوە ڕوودەدات.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی لوبنان ٢٤دا هاتووە، زۆر
شۆردنی قژ و بەکارهێنانی ئامێرەکانی وشککردنەوە و لولکردنی قژ و زۆر بەرکەوتنی قژ
بە تیشکی خۆر و مەلەکردن لە ئاوێکدا کلۆری زۆری تێدا بێت، هۆکارە بۆ وشکبوونەوەی
قژ و پێستی سەر کە لە ئەنجامدا دەبنە هۆی خورانی سەر.
بەکارهێنانی ئەو شامپۆیانەی بڕێکی زۆر زەیتی
ڕووەکی و پێکهاتەی گیایی تێدایە، هەوکردن و سوربوونەوە لە سەردا ڕوودەدات و دەبنە
هۆی خورانی سەر، بۆ نەمانی ئەو گرفتە چەند دڵۆپێک زەیتی زەیتون بدرێت لە بنبێخی
سەر و شەوەکەی پێوەی بێت و بەیانییەکەی بشۆرێت.