پێنج نیشانە دەریدەخەن باوکێکی باشیت

PM:11:42:22/05/2022

1940 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی زۆری دایکان و باوکان هەوڵدەدەن ببن بە باوانێکی باش بۆ منداڵەکانیان، بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش دەبێت چەند تایبەتمەندییەکیان تێدابێت.

ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژەی بە پێنج نیشانە کردووە کە دەریدەخەن باوکێکی باشیت و نمونەی بۆ منداڵەکەت تا لە داهاتوودا دەروونێکی تەندروست و کەسایەتییەکی باشی هەبێت، کە بریتین لەمانە:

١. منداڵەکەت باسی کێشەکانیت بۆ دەکات و دەتوانێت بتدوێنێت، باسی شکست و دەستکەوت و سەرکەوتنەکانیت بۆ دەکات، هەوڵدەدات لەگەڵ تۆدا چارەسەر بۆ کێشەکانی بدۆزێتەوە.

٢. وات لە منداڵەکەت کردوە کە درك بەوە بکات هەموو شتێك نمرە نیە، واتلێکردووە کە هێندە ترس و ڕاڕا نەبێت کاتێك باسی نمرەکانیت بۆدەکات، بەم جۆرە دەتوانیت باشتر یارمەتی بدەیت بۆئەوەی نمرەکانی باشتر بکات.

٣. رێزی مەودای تایبەتی هەموو خێزانەکەت دەکەیت و هەوڵنادەیت هەموو شتێكیان بزانیت و تێکەڵ بە هەموو بابەتێکی تایبەتییان ببیت.

٤. رەخنە لە منداڵەکەت ناگریت و بە کەم سەیری ناکەیت چونکە بەو جۆرە منداڵەکەت هەست بە کەمیی دەکات و وا هەست دەکات نەویستراوە.

٥. دان بە هەڵەکانتدا دەنێیت و داوای لێبووردن دەکەیت لەکاتێکدا کە هەڵەیت، بەم جۆرەش منداڵەکەت تێدەگەیەنیت کە تۆش دەکرێت بکەویتە هەڵەوە و هەموو کەسێك شایەنی هەڵەکردنە.