هەندێك کەس بەبێ ئەوەی درك بەخۆیان بکەن زیاد لە پێویست تووڕە دەبن و هەڵدەچن،
ئەمەش دەکرێت ببێتە مایەی بێزارکردنی دەورووبەرەکەیان و تەنانەت دوورکەوتنەوەیان
لێیان.
ماڵپەڕی "الوطن" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە پێنج لە دیارترین هۆکارەکانی
تووڕەبوونی زیاد لە پێویست و بەبێ هۆکار کردووە کە بە دیاریکردنیان رزگاربوون لەم
حاڵەتە ئاسانتر دەبێت، بەم جۆرە:
١. زۆری دەردانی ئەدریناڵین لە جەستەدا.
٢. فشارە دەروونییەکان و دڵەڕاوکێ و دوودڵی و خەمۆکی.
٣. کێشەکانی کارکردن و رۆتینی رۆژانە.
٤. سووڕی مانگانە و دووگیانی لە ژناندا.
٥. هەندێكجار هۆکارەکەی بۆماوەیی دەبێت.