ماڵی خۆشەویستی نمایشدەکرێت

PM:05:58:21/05/2022

1944 جار خوێندراوەتەوە

شانۆیی ماڵی خۆشەویستی لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی دەست بە نمایشكردن دەکات.

بیرۆکەی ئەم کارە پێشڕەو حسێن دایناوە، لە نووسینی داستان بەرزانە، هەر پێشڕەو حسێن دەرهێنانی بۆ کردووە، لە نواندنی: گۆران نامیق، راژان رزگار، گوڵان ساماڵ، گۆران موحەمەدە.

نازیلا پێشڕەو بەڕێوەبەری کارەکانی شانۆییەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، ئەم نمایشە هەوڵێکە بۆ نزیکبوونەوەی زیاتر لە دەردەکانی دابوونەریتی کۆنەپەرستانە و ئەو نەخۆشییە دەروونییانەی لەدوای خۆیان بەجێیدەهێڵن، ئەم ماڵە هەردوو رووی بابەتەکان و ئەم پەتا کۆمەڵایەتییانە دەخاتە روو، هەم روخساری عاشقێکی دۆڕاوە هەم مەئمەنی یارێکی دڵشکاو، هەم خانەی جەفایە و هەم لانەیی مەیل، بەجارێک هەم شێت و هەم دێوانەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، ماڵی خۆشەویستی پەردە هەڵدانەوەیە لەسەر رەفتارە کۆمەڵایەتییەکان؛ لە رێگەی ئەم کارەوە دەمانەوێت بە پرسیارکردن لە شوناسی دەروونی مرۆڤی کورد، ببینە پارچەیەک لەو ئاوێنە تەڵخەی حەقیقەت کە لەکۆنەوەڕا لەم زەمینە و لەسەری ئادەمی بەنی بەشەرا شکێنرا. کۆمیدیایەکی رەشە، بزەیەکی تاڵە لەسەر لێوێکی شیرین.

شانۆییەکە لە ٢٨ ئەم مانگە و رۆژانی دواتر لە کاتژمێر ٦:٠٠ی سەر لە ئێوارە نمایشدەکرێت

No description available..

No description available.

No description available.