توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ئەو کەسە سینگڵانەی جگەرە دەکێشن بۆ هەمیشە بە سینگڵی
دەمێنێتەوە و کەس پێیان رازی نابێت.
ماڵپەری زە سەنی بەریتانی توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لەسەر دوو هەزار
کەس ئەنجامدراوە کە جگەرە ناکێشن و دەرکەوتووە کە ٪٣٨ یان ئەو کەسانەیان
رەتکردووەتەوە کە جگەر و جگەرەی ئەلکتۆرنی دەکێشن.
ئەوەش خراوەتەروو کە پیاوان زیاتر ئەو ژنانەیان رەتکردووەتەوە کە جگەرەیان
کێشاوە، بەو پێیەی کە جگەرەکێشان بە کەمترین رادە سەرنجی ئەوانی راکێشاوە لە چاو
شتەکانی تردا.
بۆیە لە ئەنجامدا، زۆربەی کەسەکان راست ناڵین لەکاتی یەکەم ژووانیاندا و
درۆ دەکەن کاتێك لێیان دەپرسن ئایا جگەرە دەکێشن یان نا، هەروەها ٪٢٧یان لەدوای
پەیوەندییەکانیان وازیانهێناوە و جیابوونەتەوە چونکە رەگەزی بەرامبەر پێیان زانیوون.
ر.ئ