خۆڵبارینەکەی سبەینێ کوێ دەگرێتەوە و تاکەی بەردەوام دەبێت

PM:03:26:21/05/2022

28412 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند:" شەپۆلی خۆڵبارین لە سبەینێ یەکشەممەوە دەست پێ دەکات و تا رۆژی سێشەممەش بەردەوام دەبێت".

عامر جابری وتەبێژی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بە ئێن ئار تی راگەیاند، لە دوانیوەڕۆی سبەێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق دەکات و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. وتیشی:" ئەوان ٢٤ کاتژمێر چاودێری رەوشەکە دەکەن و پێشبینیش دەکەن پلەی گەرما ٤ بۆ ٥ پلە داببەزێت".

ئەوەشیخستەڕوو:"خۆڵبارینەکە لە رۆژی دووشەممەدا چڕتر دەبێتەوە و بۆ بەیانی رۆژی سێشەممە وردە ردە کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە. "

ئاشکراشیکرد، خۆڵبارینەکە بە شێوەیەکی چڕتر لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەبێت و هەرێمی کوردستانش دەگرێتەوە.

هاوڵاتیانیشی ئاگادار کردەوە، شەپۆلەکە ئاساییە و چڕییەکەی وەک شەپۆلی خۆڵبارینەکەی هەفتەی پێشتر نابێت.

لەبارەی بارینی بڕی ٦٠ تەن خۆڵ لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە بەغدا روونیکردەوە، بە هیچ شێوەیەک ئەو هەواڵە راست نییە و سەختە بڕی بارینی خۆڵ بپێورێت و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

ر.ئ