لە دوای ئاوەوە، چا بە یەکێک لەو خواردنەوانە دادەندرێت کە زۆرترین کەس دەیخواتەوە
لە تەواوی جیهاندا،چا جگە لەوەی کە تامێکی خۆشی هەیە، زانست سەلامندوویەتی کە چەند سودێکی
گرنگیشی هەیە بەهۆی ئەو دژە ئۆکسیدانەی لە پێکهاتەیدا هەیە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت
لە کەمکردنەوەی هەڵئاوسان.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕیhealthline، دیارترین سوودەکانی خواردنەوەی چا ئەمانەن:
١. بەشیوەیەکی
بەرچاو کاریگەری هەیە لەسەر باشترکردنی تەندروستی دڵ.
٢. بەشدار
دەبێت لە رێکخستنی کۆلستڕۆڵی خوێن.
٣. یارمەتیدەرە
لە پێشخستنی کارەکانی گەدە.
٤. دەتوانێت
فشاری خوێن کەم بکاتەوە.
٥. مەترسی
جەڵتە کەم دەکاتەوە.
٦. دەتوانێت
بەشداربێت لە کەمکردنەوەی رێژەی شەکری خوێن.
٧. مەترسیەکانی
نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
٨. سەرنجدان زیاد دەکات
ر.ئ