چۆنیەتی دروستکردنی شیرینی رەفایلۆ

PM:12:18:21/05/2022

4272 جار خوێندراوەتەوە

رەفایلۆ یەکێکە لەو شیرینییانەی ئاسان دروست دەکرێت و تامێکی خۆشی هەیە

پێداویستییەکان:

300 گرام گوێزی هندی

250 گرام شیری خەست

150 گرام شوکولاتەی سپی

بادەم بۆ ناوەکەی

شێوازی ئامادەکردنی:

- گوێزی هندی و شیرەکە تێکەڵ بکە.

- شوکولاتەکە بتوێنەرەوە و تێیبکە.

-پاش ئەوەی تێکەڵت کرد، تۆپی بچوکی لێدروستبکە.

-بادەم بکەرە ناویەوە، پاشان بیکەرە سەلاجەوە، دواتر پێشکەشی بکە.

ر.ئ