بۆ ئەوانەی
ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە
فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور
21/3 - 19/4
هەموو شتێک باش دەڕوات هەم لە شوێن ئیشەکەت هەم
لە ڕووی ژیانی کەسیتەوە بۆیە ئەو هەلانە بقۆزەرەوە و ئامانجەکانت بەدەستبهێنە.
گا
20/4 - 20/5
ئەمڕۆ جارێکی تر پەیوەندی دەکەیتەوە بەو
کەسانەوە کە پێشتر پەیوەندیت پێوەیان بڕابوو، یان کەسێکی نوێ دەناسیت لە شوێن
ئیشەکەت.
دووانە
21/5 - 21/6
تۆ
نموونەیەکی ناشرین و مەترسیت لەسەر سەقامگیری ئەو ژینگە پیشەییەی کە تێیدا کار دەکەیت،
هەروەها مەیلی ئەوەت هەیە بۆ هەر شوێنێک بچیت دوژمنایەتی و گرژی دروست بکەیت.
قرژاڵ
22/6 - 22/7
لەوانەیە
کەسێک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پڕۆژە و ئاراستەکانت هەبێت و ڕێگری لە هەنگاوەکانت
بکات، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر متمانە بەخۆبوونت دەبێت، بۆیە دووبارە جارێکی
تر پلان دادەنێیتەوە.
شێر
23/7 - 22/8
لەوانەیە
پێویست بکات بۆ بەرگری لەخۆت بکەیت یان بە پەیوەندییەکی شەخسی هەڕەشەئامێزدا تێپەڕیت
و ڕووبەڕووی هەندێک ناکۆکی ببیتەوە.
فەریك
23/8 - 22/9
لەوانەیە
دوودڵ بیت لە دەربڕینی هەستەکانت بۆ راستکردنەوەی هەندێک شت، بەڵام دەبێت بە سەبر
و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەرکەکان بکەیت.
تەرازوو
23/9 - 22/10
ئەمڕۆ
مەزاجیت و ناتوانیت کۆنترۆڵی هەستەکانت بکەیت، بەڵام کەشەکە لەوانەیە بریتی بێت لە
پرۆسەیەکی هونەری داهێنەرانە، کە ئەنجامێکی زۆر ئەرێنیت بۆ دەهێنێت.
دووپشك
23/ 10-21/11
ئاگاداری
پەلەکردن بە و کۆنترۆڵی خۆت بە، لەوانەیە هەڵە بکەیت، گرنگی بە بارودۆخە پیشەییەکانت
بدە
كەوان
22/11 - 21/12
رۆتین
لە شوێنی کار یەکێکە لەو شتانەی کە دەبێتە هۆی بێزارییەکی زۆر بۆ تۆ، باشتر وایە بە
خێرایی چارەسەر بۆ ئەم بابەتە بدۆزیتەوە.
گیسك
22/12 - 19/1
تۆ
تووشی گومانی هەڵە دەبیت، رەنگە دەربڕینی ناخت قورس بێت، کە لەوانەیە ببێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوە
و بەریەککەوتنێکی سادە و بێ زیان.
سەتڵ
20/1 - 18/2
تۆ گرێبەستێکی
گەورە واژۆ دەکەیت، دەچیتە ناو دانوستانێکی زۆر گرنگەوە، وەڵامی پێشنیارەکانی پێشووت
پێدەگات.
نەهەنگ
19/2 - 20/3
تۆ لە
گرژی و پەشیمانیدا دەژیت و لەوانەیە بارودۆخێک کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی خۆت بێت ڕێگریت
لێبکات لە چاوپێکەوتنی هەندێک لەو کەسانە یان گروپانەی کە بەدوایدا دەگەڕێیت.
ر.ئ