ئەم خواردنەوەیە لە بەیانیاندا سوودی بۆ جەستە هەیە

AM:08:31:21/05/2022

4828 جار خوێندراوەتەوە

لیمۆ سودێکی تەندروستی زۆری هەیە بۆ جەستە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات، بەیانیان خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی لیمۆ ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی کیلڤلاند کلینکی ئەمەریکی، لە بابەتێکی تەندروستیدا کۆمەڵێک سوودی خواردنەوەی ئاوی لیمۆی خستووەتەڕوو ئەگەر لە بەیانیاندا بخورێتەوە، کە ئەمانەن:

١. دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، مەگنسیۆم.

٢. کێشەکانی پێست چارەسەر دەکات وەکو زیپکە، پەڵە، دژە چرچ بونی پێستە.

٣. دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش لە ماوەیەکی کەمدا.

٤. جەستە لە ژەهراویبوون دەپارێزێت.

٥. جەستە لە وشکبونەوە دەپارێزێت.

٦. ئازاری ددان ناهێڵێت.

٨. ناهێڵێت گورچیلە بەرد دروست بکات.

شێوازی دروستکردنی:

گوشراوی لیمۆیەک بکەرە ناو پەرداخێکی پڕلە ئاو، رؤژانە لە بەیانیاندا بیخۆرەوە پێش نان خواردن.

ر.ئ