ئەو خواردن و خواردنەوانە کامانەن کە نابێت پێش خەوتن بخورێن؟

PM:11:43:20/05/2022

10056 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی شارەزای خواردن بەناوی " جولي ستيڤانسكي"، هۆشداری دەدات کە بە گەدەی بەتاڵ دەبێت بخەوین، چونکە هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ کە بە هۆرمۆنی سترێس ناسراوە، لەکاتی نانخواردندا هان دەدرێت بەتایبەتی لە شەودا، ئەگەریش نان خورا دەبێت ژەمێکی سوک بێت.

ماڵپەڕی Mind Your Body Green، لە بابەتێکی تەندروستی دا لە زاری پسپۆڕێکی خواردنەوە هەندێک خۆراکی ئاشکراکردووە کە نابێت پێش خەوتن بخورێن، کە ئەمانەن:

١. خواردنە تونەکان:

دەبێت لە نیوەڕەوان یان زوو لە ئێواراندا بخورێن، چونکە دوای خەوتن کێشە بۆ کرداری هەرس دروست دەکەن.

٢. خواردنە چەور و سورەوەکراوەکان:

ئەمانەش کرداری هەرس خاودەکەنەوە لە شەودا، دەتوانرێت لەبری ئەوانە چەرەزات و ئاڤۆکادۆ بخورێن.

٣. خواردنە ترشەکان:

باشتریش شت ئەوەیە ئەو خواردنانە کەم بکرێتەوە لە شەودا کە بەرهەمهێنانی ترشی گەدە کەمدەکەنەوە، بەتایبەت دوورکەوتنەوە لە خواردنەکانی وەک( ئەو خواردن و خواردنەوانەی شەکرییان تێدایە لەگەڵ بەرهەمە شیرەمەنییەکان).

٤. خواردنەوەی گازی و کافاین:

هەموومان دەزانین قاوە تاکە خواردنەوە نییە کە کافاینی تێدایە، بەڵکو دەبێت خۆت لە خواردنەوەوەی گازی و چا بەدووربگریت بۆئەوەی خەوێکی باشت هەبێت و نارەحەتت نەکات.

٥. خواردنە قورسەکان:

خواردنی قورس ئەستەمی بۆ گەدە دروست دەکات و وای لێدەکات شەوەکە خەریکی هەزمکردنی خۆراکە بێت، باشترە ئەو خواردنانە بخورێت کە دەوڵەمەندن بە مەگنیسۆم، وەک مۆز ، هەروەها چەرەزات و شۆکۆڵاتەی تاڵیش دەتوانرێت بخورێت.

ر.ئ