بەپێی زانستی فەلەکی و بورجەکان هەندێک کەس پابەندن بە بەڵێنەکانیانەوە و
هەرگیز نایشکێنن و هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی ئەنجامیان بدەن.
ماڵپەری لوبنان٢٤، لە بابەتێکی دا پێنج بورجی بڵاوکردووەتەوە کە پابەندن بە
بەڵێنەکانیانەوە و نایشکێنن، کە ئەمانەن:
بورجی کاوڕ:
رقی لە شکاندنی متمانەی کەسەکەکانە و هەمیشە بە
جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان ناسراون، وریایە لە دانانی پلان بۆ ئەوەی نەشکێنێت، هەمیشە
هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ یارمەتیدانت لە بارودۆخە سەختەکاندا، بەگشتی لە دەرەوەی
ناوچەی ئاسوودەیی خۆی هیچ بەڵێنێک نادات.
بورجی فەریک:
رێکخراو و نموونەیین، خەمیئەوەیانە کە نەتوانن بەڵێنەکەیان جێبەجێ
بکەن، هەربۆیە هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ جێبەجێکردنی قسەکانیان، ئەگەر نەتوانن بەڵێنەکانیان
جێبەجێ بکەن، هەست بە شەرمەزاری دەکەن.
بورجی کەوان:
کەوان زۆر گرنگی بە کەسایەتی
خۆی دەدات و خۆی لە هەر کارێک دەپارێزێت کە
زیان بە ناوبانگی بگەیەنێت، ئەو لە بنەڕەتدا پاڵنەرێکی هەیە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی
لە کاتی خۆیدا، ئەمەش لەبەر ئەوە نییە کە ئەو دەیەوێت یارمەتیت بدات، بەڵکو زیاتر
لەبەر ئەوەیە کە نایەوێت وەک کەسێکی خراپ سەیر بکرێت، هەر قسەیەک لە دەمییەوە
دەربچێت بە دڵنیاییەوە پابەند دەبێت پێیەوە تەنانەت ئەگەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی بیخاتە
دۆخ یان شوێنی سەختەوە.
بورجی سەتڵ:
بۆ یەک تۆزیش بیرۆکەی
شکاندنی بەڵێنێک لای ئەو وەک ئابڕوچوونێک وایە، ئەگەر بەڵێنی شتێک بدات بە دڵنیاییەوە
جێبەجێی دەکات، بەڵام کێشەی ئەو ئەوەیە کە بەزۆری قورسە بەڵێن لێی وەربگریت چونکە
حەز ناکات خۆی پابەند بکات بە شتێکەوە کە رەنگە نەتوانێت ئەنجامی بدات، بە توندی ڕقی
لەو کەسانە دەبێتەوە کە بەڵێنەکانیان دەشکێنن، بۆیە بە هیچ شێوەیەک ئەو کارە
ناکات.
بورجی نەهەنگ:
پەیوەستە بە یاسا و بەڵێنەکانەوە،
بەهای قسەکەی خۆیی لایە و بە کەمی نازانێت، ئەو هەستی بەرپرسیارێتی رێگەی پێنادات
بگەڕێتەوە پاشگەز بێتەوە لەقسەکەی، بە هەموو شێوەیەک دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە دەتوانێت
بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات، پابەندە بە قسەکەی
گرنگ نییە چی ڕوودەدات، شکاندنی بەڵێن لای ئاو ئەستەم و قورسە.
ر.ئ