توژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە کەسە
بەتەمەنەکان زیاتر لە گەنجەکان تیک تۆک بەکاردەهێنن، چونکە دەیانەوێت ئەو بەگشتاندنە
نەهێڵن کە لەسەریان وتراوە.
ماڵپەڕی ئەل-عین، توێژینەوەیەکی گۆڤاری Gerontologist بڵاوی کردووەتەوە کە دەریخستووە کەسە بەتەمەنکان زیاتر لە
گەنجەکان تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بەکاردەهێنن، ئەویش بۆ ئەوەی ئەو بەگشتاندنە
نەهێڵن کە لەسەریان وتراوە، کە ئەوان لە
تەکنەلۆژی نازانن.
توێژینەوەکە لەسەر پێگەی ئەو کەسانە کراوە
کە تەمەنیان ٦٠ ساڵ بەرەوسەرەوەیە و بە ملیۆنها فۆڵەوەرسیان هەیە لە تیک تۆک.
سەرنووسەری توژێنەوەکە و یاریدەرەر لە
زانکۆی "ییل" بەناوی "رۆبن
نۆج" ئاشکرایکرد، کە کەسە بەتەمەنەکان توانیویانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک
سەرکەوتووبن، ئەمەش لەپێناو شکاندنی ئەو ناوبانگەی لەسەریان وتراوە.
تویژینەوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، نزیکەی چوار هەزار گرتەڤیدۆ لە تۆڕەکەدا بڵاوکراوەتەوە
زۆربەیان تەمەنیان ٦٠ ساڵە، فۆڵەوەرسەکانیان لە نێوان ١٠٠ بۆ ٥.٣ ملیۆندایە.
ر.ئ