پیاوێک لە وڵاتی چین ٢٥ ساڵە دەیەوێت بچێتە
زانکۆیەکی وڵاتەکەی کە ناوی Sichuan یە، بەڵام
هیچ جارێک خەونەکەی نەهاتووەتەدی، بەڵام شکستی نەهێناوە و هێشتا بەردەوامە.
بەپێی ماڵپەری ئۆدیتی سینتراڵ، ئەو پیاوە
تەمەنی ٥٥ ساڵە و ناوی " لیانگ شی"ـیە خاوەنی کۆمپانیایەکی کەرەستەی بیناسازییە
لە شاری "شەنگدوو"ـی وڵاتی چین، هەرچەنە کەسێکی دەڵەمەندە و سەرمایەیەکی
زۆری هەیە، بەڵام هێشتا ئاواتەکانی نەهاتوونەتەدی چونکە خەون بەوە دەبینێت لە زانکۆی
" Sichuan"
وەربگیرێت.
بەپێی
سەرچاوەکە، هەر لە هەرزەکارییەوە ویستوویەتی لەو زانکۆیە وەربگیرێت بەڵام هێشتا
خەونەکەی ناهاتووەتەدی، لە تەمەنێکدا کە زۆربەی کەس بیر لە خانەنشینبوون دەکەنەوە،
ئەم پیاوە سەرنجی داوەتە خوێندن و کۆششکردن هەتا لە تاقیکردنەوەی قبووڵکردنی ئەو
زانکۆیەدا وەربگیرێت، بەم هەوڵەی ئەم جارەیەوە دەکاتە ٢٦ مین جار کە هەوڵ بدات لەو
زانکۆیە وەربگیرێت.
پیاوەکە لەسەر ئەم هەواڵە دەڵێت"ئێستا
تەمەنم ٥٥ ساڵە و هێشتا گەنجم، من کێشەم بۆ دروست دەبێت لە فێربوونی مێژوو و جوگرافیدا،
بەردەوام دەبم لە ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوەیە هەتا ئەو رۆژەی وەردەگیرێم".
لە درێژەوی قسەکانیدا ئەو پیاوە وتی"
من گومان و قسە نەرێنییەکانی خەڵک وەک پاڵنەرێک بەکاردەهێنم بۆ بەردەوامبوون،
هەروەها بۆ ئەوەی بۆیان بسەلمێنم کە ئەوان هەڵەن، هەرکاتێک ساڵی تازە دێتەوە حەزی
چوونە زانکۆکەم بۆ نوێ دەروست دەکاتەوە."
ر.ئ