خێرایی له‌كاتی شۆفێریكردن
به‌سه‌ره‌كیترین هۆكاری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ داده‌نرێت، ته‌نانه‌ت به‌گوێره‌ی
ئاماره‌كان، ئه‌و ڕووداوی هاتوچۆیانه‌ی به‌هۆكاری دیكه ڕووده‌ده‌ن، به‌دڵنیایی تیژڕه‌ویش
زه‌ره‌ر و زیانه گیانی و مادییه‌كان زیاتر ده‌كات، هاوكات ئه‌گه‌ر شۆفێر له‌سه‌رخۆ
شۆفێریی بكات و تیژڕه‌ویی نه‌كات، ده‌توانێت خۆی له‌هه‌ڵه و ڕووداوی هاتوچۆی شۆفێرانی
دیكه له‌سه‌ر شه‌قام و ڕێگه‌وبان بپارێزێت.
به‌وته‌ی شاره‌زایانی
شۆفێر ده‌توانێت خۆی بپارێزێت له‌ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رخۆ شۆفێریی
بكات، تیژڕه‌ویش خوویه‌كه په‌یوه‌ندی به‌كه‌سایه‌تیمانه‌وه هه‌یه، كه په‌یوه‌ندیشی
به‌كه‌سایه‌تیمانه‌وه هه‌بێت، كه‌واته ئێمه ده‌توانین به‌مه‌شق و ڕاهێنان خۆمان
زاڵ بكه‌ین به‌سه‌ر ئه‌و حه‌ز و خو و خولیایه‌دا و كۆنترۆڵی خۆمان بكه‌ن و واز
له‌تیژڕوه‌ی بهێنین.
لاپەڕەی تایبەتی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی به‌پشت به‌ستن به‌ڕێنمایی و ئامۆژگاری پسپۆرانی
تایبه‌تمه‌ند، كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی و ئامۆژگاری بۆ شۆفێران ده‌خه‌ینه‌ڕوو، بۆ خۆ ڕزگاركردن
له‌خێرایی و تیژڕه‌وی له‌ڕێگه‌وبان:
١.وێنه‌ی كه‌سێكی خۆشه‌ویست‌و
ئازیزت له‌ئۆتۆمبێله‌كه دابنێ، بۆ نموونه بچوكترین منداڵت، بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه
به‌های ژیانی خۆت له‌یادبێت‌و به‌هۆی خێراییه‌وه له‌ده‌ستی نه‌ده‌یت، به‌بینینی وێنه‌كه
هه‌ست به‌رپرسیارتیت له‌به‌رامبه‌ر خۆت‌و ئه‌وانی دیكه زیاتر ده‌بێت‌و هه‌میشه
ئه‌وه‌ت له‌یاده كه خێزانه‌كه‌ت چاوه‌ڕوانی تۆ ده‌كه‌ن، به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێیته‌وه
لایان.
٢. كاتێك سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت
ده‌بیت و پشتێنی سه‌لامه‌تی ده‌به‌ستیت و خۆت ئاماده ده‌كه‌یت بۆ شرفێریكردن، یه‌ك
خوله‌ك بوه‌سته، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه كورته واته یه‌ك خوله‌كه، هێور و
ئارامت ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردن و كاتی شۆفێریكردنیشدا.
٣. هه‌میشه له‌كاتی شۆفێریكردندا
گوێ له‌گۆرانی ڕیتمی هێواش بگره، هه‌رگیز گوێ له‌و گۆرانیان مه‌گره كه ڕیتمه‌كه‌یان
خێرایه‌وه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه هانت ده‌ده‌ن تیژڕه‌وی بكه‌یت، به‌وته‌ی شاره‌زایانیش
گوێگرتن له‌گۆرانی ڕیتمی هێمن و هێواش، ته‌ركیزی شۆفێر زیاتر ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
پێویسته ده‌نگی میوزیكه‌كه مامناوه‌ند بێت و به‌رز نه‌بێت.
٤. هه‌میشه بیر له‌سروشت و پێشبینیه‌كانی ڕێگه‌وبان و ئه‌و
شه‌قامه‌ی كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت بكه‌ره‌وه، بۆ نموونه پێشبینی بوونی ئۆتۆمبێل
بكه كه له‌لای ڕاست و چه‌پی ڕێگه‌كه‌وه له‌هه‌ر ساتێك‌دا دێنه به‌رده‌مت، یاخود
ناوچه‌كه شوێنێكی نیشته‌جێبوونی چڕه، یاخود تۆ نزیك ده‌بیته‌وه له‌خوێندنگه‌یه‌ك،
ئه‌مه‌ش واتای بوونی منداڵ له‌سه‌ر شه‌قام، ئه‌مه‌ش ناچارت ده‌كات خێراییه‌كه‌ت كه‌مبكه‌یته‌وه،
بۆئه‌وه‌ی تووشی كاره‌سات نه‌بیت.
٥. هێمایه‌كی ڕوونی
سور له‌سه‌ر پێوه‌ری خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دابنێ، به‌تایبه‌تی ئه‌وپه‌ڕی خێرایی
ناوشار، ئه‌م هێمایه وات لێده‌كات هه‌میشه چاودێری خێراییه‌كه‌ت بكه‌یت و ڕه‌نگه
سوره‌كه‌ش وات لێده‌كات هه‌ست به‌مه‌ترسی بكه‌یت، له‌كاتی تێپه‌ڕاندنی خێرایی دیاریكراودا.
٦. پسوڵه‌ی دواین سه‌رپێچی خێراییت له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا دابنێ، به‌ڵكو ببێته ڕێگرێك
بۆ تیژڕه‌وی نه‌كردنت.
ئاماده‌كردنی: ڕێپێدراوی
هاتوچۆ فوئاد هه‌ورامی