شاعیری بەناوبانگی عێراق موزەفەر نەواب لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری رۆشنبیری عارف سەعدی وتوویەتی، "نەواب لە
نەخۆشخانەی فێرکاری لە ئیمارات کۆچیدواییکردووە".
نەواب شاعیرێکی عێراقی سەردەمییانە و رەخنەگرێکی سیاسی ناسراو بووە،
رووبەڕووی زیندان و گرتن بووەتەوە لە عێراق، لەدوای بەجێهێشتنی عێراق لە چەند شارێکی جیاواز
ژیاوە لەوانە بەیروت و دیمەشق و چەند شارێکی ئەورووپی، بە یەکێك لە بەناوبانگترین
شاعیرەکانی سەردەمی مۆدێرن دادەنرێت.