مای ماسكی تەمەن ٧٤ ساڵ دایکی ملیاردێری ئەمەریکی ئیلۆن ئیلیۆن مەسك گەورەترین
نمایشکارە کە لەسەر بەرگی گۆڤاری " Sports
Illustrated" وێنەکەی بە جلی مەلەوە
دەرکەوتووە.
ئەو نمایشکار و پسپۆڕی بواری خواردنە، یەکێکە لەو چوار ئەستێرەیەی لەسەر
بەرگی گۆڤاری "Sports
Illustrated" وێنەکەیان دانراوە، بە
جلی مەلەوە دەرکەوتووە، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"دا
باسکراوە.
ماسك لە ڤیدیۆیەکدا کە گۆڤارەکە بڵاویکردوەتەوە وتوویەتی، "پێم وایە
دەبم بە نمایشکاری جلی مەلە بۆ گۆڤاری Sports Illustrated، هەرچەندە زۆر کەس هەوڵیاندا
دوورمبخەنەوە، چونکە پێیان وایە من شێتم، ئەوەتا ئێستا لێرەم".
ئاماژەی بەوەشداوە، "من بەجۆشم چونکە دەمەوێت بیسەلمێنم ژنان لە
تەمەنی حەفتا ساڵیدا جوانن".