تشریبی گۆشت یەکێکە لەو
خواردنانەی کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی دەکەن و دەتوانن بە چەند کەرەستەیەکی جیاواز
ئامادەی بکەن و چێژی لێوەربگرن.
لاپەڕەی " Food and Sweets
Shanaz" لە فەیسبووك بەم
جۆرە ئاماژەی بە شێوازی ئامادەکردنەکەی کردووە:
كهرەستهكان:
نیو كیلۆ گۆشت
چوار پیاز
نیو دەسك كەرەوز
چوار لیمۆ بەسراوى
ڕۆن، خوێ
دۆشاوی تەماتە
نان
چۆنییهتی دروستكردنی:
گۆشتەكە دەكوڵێنیت و
دوای ئاوەكەی لێ جیا دەكرێتەوە.
دوو پیاز ورد دەكرێت و
لەگەڵ گۆشتەكە و لیمۆ بەسراوییەكە و دوو كوپ ئاوی بۆ زیاد دەكرێت.
ئەخرێتە سەر ئاگر بۆ
ماوەی ١٥ خولەك.
دۆشاوی تەماتە و ئاوی
گۆشت و خوێی بۆ زیاد دەكرێت و تا ١٠ خولەك دەكوڵێت.
نانەكە لەت دەكرێت بۆ
پارچەی بچوك و دەخرێتە ناو قاپێكی گەورە.
ڕۆنەكە ئەخرێتە سەر
ئاگر تا داخ دەبێت دوای ئەخرێتە سەر نانەكە و جوان تێكەڵاو دەكرێت.
ئاوی تشریب و گۆشتەكە
دەخرێتە سەر نانەكە.
ئەو سێ پیازەی كە
مابوو لەگەڵ كەرەوزەكە ورد دەكرێت و بە كاڵی دەخرێتە سەر تشریبەكە.
بە هێواشی هەمووی تێكەڵاو
دەكرێت.