کۆمەڵێک مشک هێرش دەکەنە سەر ژنێکی بە ساڵاچوو کە لە ماڵەکەیدا خەوتووە، بەو هۆیەوە روخساری بریندار دەکەن.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئە وژنە بەتەمەن لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ماڵێکدا دەژین لە رینگود رۆد لە بینگهام لە ئەمریکا، ژنەکە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە توانای جوڵەی نەماوە و هاوسەرە تەمەن ٨٥ ساڵەکەی بە هاوکاری گروپێک پزیشکی گەڕۆک چاودێری ژنەکەی دەکەن.
پیاوی ژنە بە تەمەنەکە ئاشکرایکردووە، شەو کاتێک خەوتووە هەستیکردووە شتێک خۆی لە بنی پێی خشاندووە، بەڵام بەهۆی ئەویە تاریک بووە هیچی نەبینیوە، کاتژمێر ١ی شەو دووبارە هەستی کردووە شتێک لەناو جێگەکەیەتی کە سەیری کردووە مشکە، چووەتە ژووری ژنەکە ٧٦ ساڵەکەی کاتێک دەبینێت رووخساری ژنەکەی هەمووی خوێنە، بەخێرایی دەیگەیەنێتە نەخۆشخانە.