پیاوێک بەبێ گوێدان بە
دۆخ و ئەو کاتەی خۆشەویستەکەی تێدایە، لە کاتی گێڕانی پرسەی باوکی خۆشەویستەکەیدا
داوای هاوسەرگیریی لێدەکات.
ماڵپەڕی یەوم سابعی سعودی
ئاشکرایکردووە، لە باشوری ئەفریقا گرتە ڤیدیۆی پیاوێک بڵاوکراوەتەوە کە لە پرسەدایە
و داوای هاوسەرگیریی لە خۆشەویستەکەی دەکات، کە لە دوای ئەو کچە تابوتی باوکی لێیە
و دڵتەنگ و غەمبارە.
رەفتاری ئەم پیاوە لە
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە و هەندێک رەخنەی لیدەگرن
کە کات و شوێنی ئەو داوایە نەبووە، هەندێکی تر رایدەگەیەنن پیاوەکە ویستوویەتی بەو
جۆرە بۆ خۆشەویستەکەی دەرببڕێت کە هەست بە نەبوونی باوکی نەکات و دەبێتە پاڵپشتی و
لەهەموو کات لەگەڵیدایە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، روون نییە کە ئایا کچەکە بە داوای خۆشەویستەکەی رازیبووە یاخود رەتی کردووەتەوە.
ئ.ل