ژنێک لە رێگەی
ئینتەرنێتەوە پێڵاوێکی بەکارهاتوو "کۆن" دەکڕێت، بەڵام کە سەیری ناوەکەی
دەکات توشی شۆک دەبێت، برێک پارەی زۆر لەناو پێڵاوەکەدا شاردرابووەوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی
میرەری بەریتانی، ئەو ژنە گرتە ڤیدیۆی ئەو دیمەنەی لە تیک تۆک بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە
هاوسەرەکەی پێڵاوێکی کۆنی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ کڕیوە، بەڵام دوتار هەستی کردووە
لەناو ناوکەفی پێڵاوەکەدا شتێکی نامۆی تێدایە.
ئەو ژنە دوای ئەوەی
سەیری ناو پێڵاوەکە دەکات بڕی ٢٠ جونەی ئیستەرلینی دەدۆزێتەوە، هەر بۆیە بە
فۆڵۆوەرەکانی دەڵێت کە چی لەو پارەیە بکات یان خەرجی بکات یان بیپارێزێت و
بیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی؟
مالیکا لەسەر ڤیدیۆکە
نوسیوویەتی "کەمێک پێش ئێستا بڕێک پارەم لەناو ئەو پێڵاوەدا دۆزییەوە کە
کڕیومە"، ئەو دیمەنەی زیاتر لە ٦٠٠ هەزار کەس بینیویەتی و لایک وکۆمێنتی زۆری
بۆ هاتووە، یەکێک پرسیویەتی "ئەو پارەیە چی دەکات لەو شوێنەدا؟"، یەکێکی
تر نوسیوویەتی "پێم وایە پارەی ماددەی هۆشبەربێت".
ئ.ل