یەکێک لەو خووانەی کە زۆر کەس بەدەستییەوە دەناڵێنێت، دەستکردن
بە دەمیدا و لێکردنەوەی نینۆکەکانییەتی بە ددان، جگە لەوەی دیمەنێکی ناشرینی هەیە
لە هەمان کاتدا گرفتی تەندروستیی لێدەکەوێتەوە.
ماڵپەڕی هێڵسی لاینی ئەمریکی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو هۆکارانە
کردووە کە زۆر کەس نینۆکیان بە ددان لێدەکەنەوە یاخود نینۆکیان دەخۆن، ئەوانیش:
یەکەم:هەندێک جۆری نەخۆشیی ئەو گرفتە دروست دەکات.
دووەم: تەمەن بەتایبەت کەسانی بەساڵاچوو ئەم خووە کاریگەریی
لەسەریان دەبێت.
سێیەم: فشارە دەروونییەکان وەک دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.
چوارەم: بۆ ماوەیی.
پێنجەم: خواردنە مزرەمەنییەکان کاریگەریی لەسەر دەبێت.
ئ.ل