نیشانەکانی بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی مێینە لە جەستەدا

PM:05:24:19/05/2022

32424 جار خوێندراوەتەوە

هۆڕمۆنی ئیسترۆجین بە هۆڕمۆنی مێینە ناسراوە و بەرپرسە لە دەرکەوتنی نیشانەکانی مێینەبوون و گەشەی ئەندامە مێینەکان لە خانماندا وەک سوڕی مانگانە و گەشەی مەمکەکان، لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەک لە هۆڕمۆنەکەدا کاریگەرییەکانی لە جەستەدا دەردەکەوێت.

ماڵپەڕی ئەنوسە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە ١٠ نیشانەی دیار کردووە کە دەریدەخەن ئاستی هۆڕمۆنی مێینە لە جەستەدا زیادیکردووە، لەوانەش:

یەکەم: دەرکەوتنی زیپکە لە ڕوخساردا

دووەم: زیادبوونی کێشی جەستە

سێیەم: بوونی ئازار وئاوسان لە مەمکەکاندا

چوارەم: تێکچوونی میزاج

پێنجەم: بوونی کیس لە مەمکەکاندا

شەشەم: وەرینی قژ

حەوتەم: تێکچوونی کاتەکانی سوڕی مانگانە.

هەشتەم: هەستکردن بە ماندوێتی و شەکەتی زۆر.

نۆیەم: زیادبوونی گرفتەکانی خەو

دەیەم: زیادبوونی گەشەی مووە زیادەکانی ڕوخسار و جەستە.

ئ.ل