له کۆی ۱۰ که‌س کەسێك تووشی به‌ردی گورچیله ده‌بێت، بێگومان پێکهاتەی
به‌رده‌که جۆری پارێزی خۆراک و شێوازی چاره‌سه‌ری دیاری ده‌کات.
کۆمه‌ڵێک خواردن ده‌بنه
هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردی گورچیله و کۆمه‌ڵێکی تر ڕێگری ده‌که‌ن له دروست بوونی، دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بەو خواردنانە کردووە کە دەبنە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە، کە
بریتین لەمانە:
۱ . خوێی چێشت: بڕیی ته‌ندروست ڕۆژانه بۆ که‌سێکی ئاسایی پێویسته زیاتر
نه‌بێت له ( ۲،۳۰۰ ملگم)، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک خواردن هه‌یه بڕێکی
زۆر خوێی تێدایه و باشترە نەخورێن وه‌ک :
خواردنی ناو قوتوو، ترشیات ، دۆشاوی ته‌ماته، په‌نیر .
۲ . ئه‌و خۆراکانەی بڕێکی زۆر مادده‌ی ئۆگزاله‌یتان تیایه: وه‌ک سپێناخ،
چه‌وه‌نده‌ر، ته‌ماته، شۆکولاته، خواردنەوە گازییەکان، گوێز، چا، په‌تاته .
۳ . شه‌کر و شیرینی.
٤ . ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی کافایینیان تێدایه وه‌ک چا و قاوه
و خواردنەوەی گازی چونکه مادده‌ی کالسێوم له له‌ش ده‌به‌نه ده‌ره‌وه.
٥ . پڕۆتینی ئاژه‌ڵ وه‌ک گۆشتی
سوور و مریشک و په‌له‌وه‌ر و هێلکه: به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی مادده‌ی یوریک ئه‌سیدیان
به‌رزه یان به‌ردی جۆری یوریدکیان هه‌یه.