هەندێك لە ژنان لە
وەرزی هاویندا ملیان بەهۆی تیشکی خۆرەوە رەش دەبێتەوە، ئەمەش زۆرکات مایەی
نیگەرانییە بۆیان و نازانن چۆن چارەسەری بکەن.
بۆ سپیکردنەوەی مل و کرانەوەی
پێستی ئەو ناوچەیە، ماڵپەڕی " parenting.firstcry" ئاماژەی بە شێوازێکی
بەکارهێنانی خەیار کردووە بۆ چارەسەری ئەم گرفتە، بەم جۆرە:
ئاوی خەیار یەکێکە لەو
پێکهاتە سروشتییانەی کە پێست سپی دەکاتەوە و چارەسەری سووتاوی پێست بەهۆی تیشکی
خۆرەوە دەکات.
بۆ سوودوەرگرتن لێی
ئاوی خەیار لەگەڵ ئاوی لیمۆ بە یەکسانی تێکەڵ بکە، ئینجا بە لۆکەیەك بیدە لە ملت و
بۆماوەی ١٠ خولەك پێوەی بهێڵە، دواتر بە ئاو بیشۆ.
رۆژانە ئەم تێکەڵەیە
بدە لە ملت و دووبارەی بکەرەوە، تا لەگەڵ کاتدا ئەنجامەکەی دەبینیت.