لە رۆژی دووەمی فێستیڤاڵی کان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەشێك لە خانمە هونەرمەندەکان جوانترین
پۆشاکەکانیان پۆشی و بەسەر فەرشی سوردا رۆیشتن.
رۆژی سێشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ خولی ٧٥ەمینی فێستیڤاڵی کانی سینەمایی دەستی
پێکرد، تێیدا ٢١ فیلم رکابەری بردنەوەی خەڵاتی ئاڵتوونی فێستیڤاڵەکە دەکەن، ئەم
خولە بەبێ گرتنە بەری رێکاری تەندروستی بەڕێوە دەچێت و تا ٢٨ی ئەم مانگە بەردەوام
دەبێت.
لەم فێستیڤاڵەشدا کەسایەتییە بەناوبانگەکانی هونەر ئامادە دەبن، کە لە
ئەمساڵدا دیارترینیان تۆم کروزە کە رۆڵی پاڵەوانی فیلمی " Top Gun: Maverick" لە دەرهێنانی جۆزێف
کۆسینسکیی دەبینێت.
لە رۆژی دووەمی فێستیڤاڵەکەشدا جلوبەرگ و ستایلی بەشێك لە خانمە هونەرمەندەکان
بوونە جێگەی سەرنجی میدیاکان دوای ئەوەی بەسەر فەرشی سووردا رۆیشتن، کە
دیارترینیان ئەمانەن: