پێش نانی بەیانی قاوە خواردنەوە چی لە جەستە دەکات؟

AM:08:54:19/05/2022

10080 جار خوێندراوەتەوە

خواردنەوەی قاوە پێش نانی بەیانی خوویەکە هەندێک کەس ئەنجام دەدەن بەڵام لەڕاستیدا زیانی بۆ جەستە هەیە لەوانەیە بەرزکردنەوەی رێژەی شەکری خوێن و دوودڵی و ڕاڕاییەکی بەهێزی لێبکەوێتەوە.
ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکی تەندروستیدا باس لەو زیانانە دەکات کە ڕوودەدەن لە ئەگەری خواردنەوەی قاوە پێش نانی بەیانی، کە ئەمانەن:
١. رێژەی شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە، باشترە دوای نانخواردن قاوەکە بخورێتەوە.
٢. قاچەکان تووشی لەرزین دەبن، ئەمەش بەهۆی بەرزکردنەوەی رێژەی شەکرە لە خوێندا کە قاچەکان تووشی لەرزین دەکات.
٣. پێستت وشک دەکاتەوە، چونکە قاوە خواردنەوەیەکی بەهێزە وا دەکات ئاوی زۆر لەدەستبدەیت.
٤.تووشی دوودڵی و راڕایی زۆر دەبیت، لەکاتی خواردنەوەی قاوە بە سکی ناشتاو کافاین وا دەکات زۆرتر چالاک بیت و دڵ خێراتر لێبدات و تووشی راڕایی و دوودڵی ببیت.
ر.ئ