توێژینەوەیەک.. ژنان زیاتر لە پیاوان غیرە دەکەن

PM:11:42:18/05/2022

2796 جار خوێندراوەتەوە

توێژەران لە زانکۆی تێکساس، پێیانوایە ژنان زیاتر غیرە لە هاوڕێ کچەکانی هاوسەرەکانیان دەکەن وەک لە پیاوان.

توێژینەوەیەك کە لەلایەن کەسێکی پسپۆڕ بەناوی " ئەلیسا سەکریس" وە بەڕێوەچووە و لە گۆڤاری Evolutionary Behavioral Sciences بڵاوکراوەتەوە، ٣٦٣ بەشداربووی وەرگرتووە کە هەموویان ١٨ ساڵ بوون و هاوسەرگیریان کردووە، بۆ چوار گروپ دابەشیانکردووە، چەند جۆرێک چیرۆک و سیناریۆیان خستووەتە بەردەم هەردوو هاوسەرەکەوە، کە پێیان راگەیاندوون ئەگەر هاوسەرەکەی هاوڕێیەکی رەگەزی بەرامبەر بناسێت، ئایا ئاستی غیرەکردنی چەند دەبێت؟

ئەنجامەکان دەریانخست، کە هەستی غیرەکردن بەگشتی لە ژنەکاندا زۆرتر بووە وەک لە پیاوەکان کاتێک بیریان لەوە کردووەتەوە کە هاوڕێی هاوسەرەکەیان رەگەزی مێیە.

تیمی توێژینەوەکە لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە پیاوان ئەگەر بزانن هاوڕێی هاوسەرەکانیان پیاوە، ئەوا لەبری ئەوەی غیرە بکەن لەڕووی هەستەکانەوە خەمبار دەبن.

لەکۆتایدا تیمەکە ئەوەیان ئاشکراکرد، کە ئەم هەستی غیرەکردنە لە قازانجی هەردوو رەگەزە، چونکە یارمەتییان دەدات کە پارێزگاری لە خێزان و منداڵەکانیان بکەن و حەز نەکەن کەس نزیکیان بکەوێت.

ر.ئ