هێڵی لەڤ نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بڵاودەکاتەوە

AM:11:47:18/05/2022

21864 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ هێڵی لەڤ نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاودەکاتەوە.

هێڵی لەڤ لە پەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بە کارە نوێیەکەی کردووە، ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناونیشانی "کوردیش باڕبی" لە ٢٠ی ئایاردا لە چەناڵی تایبەتی خۆی لەیوتیوب بڵاویدەکاتەوە.

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە "ھێلی لەڤ" ساڵی١٩٨٨ لە ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لەساڵی ٢٠١٣ بە گۆرانی "Risk It All" ناسرا، بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت، لەساڵی ٢٠١٤ لە فلمی"Mardan"بەشداریکردووە، لە لۆس ئانجلۆس لە ئەمریکا دەژی و سەنتەرێکی جوانکاریی لە شاری هەولێر هەیە، گۆرانی بۆ كوردستان و پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش وتووە.

ئ.ل