راستی چاو داخستنەکەی پەیکەری ئەبو هول ئاشکراکرا

PM:10:00:17/05/2022

85832 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی میسر وێنەی پەیکەری ئەبو هول بڵاوکراوەتەوە، تیایدا چاوی داخراوە، خەڵکیش بە چەندین هۆکاری جیاواز دەیبەستنەوە، وەک "نەفرەت بەڕێوەیە یان جیهان رووبەڕووی جەنگی ئەتۆمی دەبێتەوە".

ماڵپەڕی ئیماراتی ئەمڕۆ ئاشکرایکردووە، چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنە و ڤیدیۆی پەیکەری ئەبو هول بڵاوکراوەتەوە کە چای داخراوە، بەڵام شارەزایانی میسر رایدەگەیەنن، ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە لە گۆشەی جیاوازە و بە پێچەوانەی تیشکی خۆرەوە و بە کامێرای کوالیتی نزم تۆمارکراون، هەر بۆەی رووخساری پەیکەری ئەبو هول بە جوانی دەرناکەوێت، وایکردووە چاوی وەک داخراو دیار بێت.

ئاژانسی (Gettyimage) ساڵێک پێش ئێستا وێنەی پەیکەری ئەبو هولی بە چەند گۆسەی جیاواز گرتووە، لە ئاستی خوارەوە و گۆشەی نزمتر وێنەکە بگیرێت ئەوا چاوی پەیکەرەکە وادەردەکەوێت کە داخراون، بەڵام لە گۆشەی جیاوازتر چاوەکانی ئەبو هول کراوەن، هەر بۆیە ئەو تێڕوانینانەی لەسەر وێنەکە وتراون دوورن لە راستییەوە.

لە ئینتەرنێت وێنەی پەیکەری ئەبو هول بە چاوی داخراوبڵاوبووەتەوە و هەندێک پێیان وابووە، کە نەفرەتی فیرعەونەکانە یانا ئاماژەیەکە لە ئەبو هولەوە بۆ هاتنی نەفرەتی و کارەساتی گەورە، تەنانەت هەندێک کەس پێیان وابووە نیشانەی دەستپێکردنی جەنگی ئەتۆمییە، هەندێکی تر ئەمەیان بەستووەتەوە بەو دەرگایەی ناسا لەسەر هەسارەی مەریخ دۆزیویەتییەوە، بەڵام شارەزایان ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەنەوە و هۆکاری چاو داخستنی پەیکەرەکە بۆ گۆشەی وێنەگرتن و کوالیتی کامێراکە دەگەڕێننەوە.