ڤیکتۆریا خانمە نمایشاکرێکی دیاری ئیکوادۆر،
لە منداڵیدا بەهۆی شۆرتی کارەباوە هەردوو قۆڵ و قاچی چەپی بڕاونەتەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی چیرۆکی ئەم
نمایشکارەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ڤیکتۆریا دینیس سالسیدۆ لە
ئیکوادۆر دەژی، کاتێک تەمەنی شەش ساڵ بووە و لەگەڵ هاوڕێکانی لە دەرەوەی ماڵی
خۆیان لە ساڵی ٢٠٠١ یاریی کردووە، دەستی بەر وایەرێکی کارەبا کەوتووە، بەهۆیەوە
توشی سوتاوی پلە سێ بووە.
لەو رووداوەدا ڤیکتۆریای تەمەن ٢٦ ساڵ هەردوو
قۆڵی و چای چەپی لەدەستداوە، لەوبارەیەوە ڤیکتۆریا دەڵێت "لەدەستدانی
پەلەکانم سنوریان بۆ دانەناوم، تاقیکردنەوەیەک بووە و تیایدا سەرکەوتووبووم و
تێمپەڕاندووە، هێز و توانا و بوێری پێبەخشیووم"، ئەم نمایشکارە ژیانی پێش
رووداوەکە لەیاد نییە.
بیاتریس دایکی ڤیکتۆریا وتوویەتی "کاتێک
کچەکەم بەبێ پەلەکانی بینیوە، هەرگیز پێشبینیم نەکردووە کە ئەمە کچەکەمە
وایلێهاتووە، دڵم ئازاری زۆری هەبوو و چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک، بەڵام ڤیکتۆریا
نەرێنیانە لە ژیانی دەڕوانی و توانی بەسەر ئەو گرفتەیدا سەرکەوێت".
ڤیکتۆریا بۆ کارەکانی رۆژانەی پشت بە قاچی
راستی دەبەستێت و بە "قاچی جادووی" ناویدەبات، لەهەمان کاتدا بۆ قاچە
بڕاوەکەی قاچی دەستکردی بۆ دانراوە، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بووە بە نمایشکاری
جلوبەرگ و لەو کاتەوە بەردەوامە لە سەرکەوتن.
لە هەژماری ئینستاگرامەکەی زیاتر لە ملیۆنێک
فۆڵۆوەری هەیە و ژیانی رۆژانەی خۆی بڵاودەکاتەوە، کۆمێنتی نەشیاو و ئەرێنی بۆ دێت
و رەخنەی لێدەگرن، بەڵام ڤیکتۆریا رێگە نادات ئەو قسانە کاریگەریی خراپی لەسەر
دروست بکەن، پێی وایە "ئەو کەسانەی قسەی خراپی بۆ دەنووسن کەسانێکن ژیانێکی
ناخۆش و سەختیان هەیە".