لەدایکبووانی ئەم پێنج بورجە کەسانی هێمن و تووڕەبوونیان نییە

PM:08:25:17/05/2022

39832 جار خوێندراوەتەوە

هێمنی لە هەڵوێستە ناخۆشەکاندا یەکێکە لە سیفەتە ئەرێنییەکان کە زۆربەی خەڵک حەز دەکەن تیایاندا هەبێت، ئەم تایبەتمەندییە یاریمەتییان دەدات کە بەباشی رەفتار بکەن.

بەپێی ماڵپەری لوبنان ٢٤، هەندێک لەدایکبووی بورجەکان کەسانی هێمن و دەتوانن دان بەخۆیاندا بگرن لە ساتە ناخۆشەکاندا، کە ئەمانەن:

بورجی گا:

بورجی گا لەوانەیە کە هەمیشە هێمن بن و لە قورسترین ساتەکاندا دەتوانن سەبربگرن، بەڵام هەندێک کات کێشەیان بۆ دروست دەکات و تووشی ساردی دەبنلە هەستەکانیدا.

بورجی کاوڕ:

خاوەنی ئەم بورجانە کەسانی زیرک و هێمن، دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ هەڵوێستە ناخۆشەکان دەکات و دەزانێت کەی بێدەنگ دەبێت و کەی قسە دەکات.

بورجی فەریک:

کەسانی هێمن و دەتوانن لە هەموو ساتەکاندا دان بەخۆیاندا بگرن، لەوانەیە کەسانی چواردەور بە کەسێکی گێژی ببینن بەڵام لەناخەوە دەزانن چی دەگوزەرێت.

بورجی گیسك:

لەدایکبووی ئەم بورجە لێبووردە و هێمن و دڵیان زۆرباشە دەتوانن ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ساتە ناخۆشەکاندا بکەن.

بورجی سەتڵ:

ئەم بورجە لەوانە پۆڵێن دەکرێت کە هێمن و نەرمونیان و زیرەکن و دەتوانن بەشێوەیەکی ئەرێنی بیربکەنەوە، بەڵام هەندێک کات ناتوانێت تووڕەییەکەی بشارێتەوە.

ر.ئ