ژینێ ئەتروشی.. هونەرمەندی کورد تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو

PM:04:19:17/05/2022

8908 جار خوێندراوەتەوە

لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵی تووشبوونی ژینێ ئەتروشی بە شێرپەنجە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوە و بووە مایەی پرسیار لەلای هەوادارەکانی.

لەو بارەیەوە زانست هەولێری بەڕێوەبەری کارە هونەرییەکانی زینێ ئەتروشی ئاشكرایکرد، بابەتی تووشبوونی ژینێ ئەتروشی بە نەخۆشی شێرپەنجە راستە.

لەبارەی دۆخی تەندروستیشییەوە وتی، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە و گرفتێکی ئەوتۆی نییە.

ژینی ئەتروشی ساڵی ١٩٩٨ لەدایكبووە، خەڵکی شاری دهۆکە بەڵام لە نەرویج گەورە بووە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانییەکە.