دیلان تاتڵساسی کچی ئیبراهیم تاتڵساس هاوسەرگیریی لەگەڵ لێڤانت دۆرتەری
گۆرانیبێژ کردووە، کە ماوەیەکی درێژخایەنە پەیوەندییان هەیە بەیەکەوە.
لە ئاهەنگی ئەم نیشانە کردنەشدا ئیبراهیم تاتڵساس ئامادە بووە، ئەڵقەی لە
دەستی بوك و زاوا کردوە و بەشێوازی کەلتوری تورکی قردێلەی ئەڵقەی بوك و زاواکەی
بڕیوە.
ئەوەی لەم ئاهەنگەشدا بووەتە مایەی باس و ترێندی سۆشیاڵ میدیای تورکیا، ئەو
ساتە بووە کە ئیبراهیم تاتڵس رێگەی نەداوە زاواکەی دەستی ماچ بکات، کە ئەمە بەشێکە
لە کەلتوری ئەو وڵاتە بوك و زاوا دوای ئەڵقەگۆڕینەوە دەستی گەورەکانیان ماچ دەکەن.
دیلان و لاڤێندی دەسگیرانی ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە پەیوەندییان هەیە
بەیەکەوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا بڕیاری هاوسەرگیرییان دا بەڵام بەهۆی کەرەنتینەوە
دوایانخست، لەو ماوەیەشدا چەندین جار لەیەكتر جیابوونەوە و دووبارە پەیوەندییان
دروستکردەوە، تا لە دوێنێ ئێوارەدا و لە مەراسیمێکدا ئەڵقەیان گۆڕییەوە.
دیلان تاتڵساس ساڵی
١٩٨٩ لە ئەستەنبول لەدایكبووە، دایکی ناوی ئیشیل چیتاکە، لە تەمەنی منداڵییەوە چووەتە
جیهانی میوزیکەوە، لە سەرەتادا بە ژەنینی کەمان و پیانۆ دەستی پێکردووە، ماوەی چەند
ساڵێکە دەستی بە گۆرانی وتن کردوە و خاوەنی چەند ڤیدیۆکلیپێکە.