خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەمیرا کارزان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی لە
ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.
سەمیرا لە هەژماری ئینستاگرامەکەی تیزەری بەرهەمە نوێیەکەی بڵاوکردووەتەوە
و رایگەیاندووە، ئەم بەرهەمەی ستایلێکی تایبەتترە لە جاران و لە ژێر ناوی
"نابێ نا" لە چەناڵی یوتیوبی هاوسەرەکەی رێباز شەمامی لە ئایندەیەکی
نزیکدا بڵاویدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بەرهەمەی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاودەبێتەوە، ناسر
حەیدەری کاری دەرهێنانی بۆ بەئەنجام گەیاندووە.
سەمیرا کارزان تەمەنی
٢٢ ساڵە و لەدایکبووی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەرییدا
دەرکەوتووە و چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی هەیە، زیاتر بە گۆرانی "دکتۆر"
ناوبانگی پەیداکردووە.
ئ.ل