موراد ئەحمەد/
پەیامنێر
رەوەند سەڵاح
هونەرمەندی گۆرانیبێژ بە جەڵتە لە شاری سوید کۆچی دوایی کرد، ناوبراو بە
گۆرانیی "هەولێرییە ئەرێوەڵا" ناسرابوو.
فەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەری
گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر لە هەمان کات دەکاتە خاڵی هونەرمەندی کۆچکردوو بە
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، رەوەند هیچ نەخۆشییەکی نەبووە و لە وڵاتی
سوید کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەی دەهێنرێتەوە کوردستان و لە هەولێر بەخاک
دەسپێردرێت.
فەرهەنگ وتی "رەوەند
سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەلبوومێک بووە و لە هەشت تراک پێکهاتبوو، بەڵام تەمەن رێگەی نەدا ئەلبوومەکەی تەواو
بکات".
رەوەند سەڵاح لە ساڵی
١٩٨١ لەدایکبووە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر بووە بەشی موزیکی
تەواو کردووە، ماوەی حەوت ساڵە کوردستانی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی سوید دەژی، ژیانی
هاوسەریی پێکهێناوە و دوو منداڵی هەیە.
ئ.ل