حەوت ئاماژە دەریدەخەن دایک یان باوکێکی باشیت

PM:03:40:16/05/2022

13088 جار خوێندراوەتەوە

هەموو دایک و باوکێک باشترین هەوڵ دەدەن بۆ منداڵەکانیان، هەندێکیان تووندن و هەندێکی دیکەیان وا نیین، بەڵام زۆربەیان ئەوە دەکەن کە پێیان راستە و هەندیک کات بیریان دەچێتەوە چی گرنگە بۆ منداڵەکەیان.

ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی، لە بابەتێکدا هەندێک ئاماژەی خستووەتەڕوو کە دەریدەخەن تۆ دایک یان باوکێکی باشیت بۆ منداڵەکەت، کە ئەمانەن:

١. منداڵەکەت نهێنییەکانی خۆی لەگەڵ تۆدا باس دەکات و متمانەت پێدەکات و دەزانێت بڕیاری لەسەر نادەیت.

٢. پێتوایە دەرەجە و نمرەکان هەموو شتێک نین و پێوەر نین بۆ زیرەکی منداڵەکەت.

٣. رێز لە ژیانی تایبەتی منداڵەکەت دەگریت، لەکاتی چوونەژووەرەوە بۆ ژووری منداڵەکەت لە دەرگا دەدەیت و پرسی پێدەکەیت کە بچیتەژووەرەوە یان نا.

٤. رەخنە لە منداڵەکەت ناگریت و قسەی ناشیرینی پێناڵیت و نایشکێنیتەوە.

٥. لەکاتی هەڵەکردندا داوای لێبوردن دەکەیت؛ ئەمە فێری دەکات کە هەموو کەس هەڵە دەکات و پێیان دەڵێیت ئەوانیش لەکاتی هەڵەدا دەبێت داوای لێبوردن بکەن.

٦. تاقەتت لێیان ناچێت و ئەو شتانە دەکەیت کە ئەوان حەزیان لێیەتی نەک ئەوەی تەنیا خۆت حەزت پێیەتی.

٧.متمانەت بە قسەکانی منداڵەکەت هەیە؛ ئەمە لەکاتێکدا روودەدات کە مامۆستاکەی لە قوتابخانە پێت دەڵێت باش رەفتاری نەکردووە، باشترە پێش ئەوەی دەستبەجێ سەرزەنشتی منداڵەکەت بکەیت، بزانیت ئایا ئەو چیت پێدەڵێت و رووداوەکە چۆن بووە.

ر.ئ